تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هێرشیكردبووە سەرهاوڵاتییەك و برینداری كردبوو

(0) / / اجتماعی / سلێمانی پۆلیس كوردسات تۆمەتبار


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی كوردسات و چوارچرا تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هێرشیكردبووە سەرهاوڵاتییەك و برینداری كردبوو .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی لەبنكەی پۆلیسی كوردسات لەدژی تۆمەتبارێكی نەناسراو تۆمار كرد كە بەئۆتۆمبێل دەستی شكاندۆتەوە بەسەریداو دواتر هێرشیكردۆتە سەری و برینداری كردووەو هەڵاتووە، بەڕێز بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو بنكەی پۆلیسی كوردسات و چوارچرای ڕاسپارد كە بەدواداچوونی تەواو بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو كە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكیی سكاڵاكار بەهۆی ئەو هێرشەوە چاوێكی لەدەستداوە.
پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیەدا.
لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ڕ ، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە  .
کامەران  کەریم