مامۆستا زرار محەمەد كۆچی دوای كرد

(0) / / فرهنگی / زرار محەمەد زایەڵە موزیك هونەری كوردی


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

مامۆستا زرار محەمەد دوای زیاتر لە نیو سەدە خزمەتكردن لە بواری موزیك و هونەری كوردی، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هونەرمەند زرار محەمەد شەوی رابردوو لە تەمەنی سەرووی 80 ساڵیەوە لە ماڵەكەی خۆی بەربووەتەوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، گەیەندرایە هەولێر.
مامۆستا زرار سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 7-12-2021 لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر كۆچی دوای كرد.
هونەرمەند زرار محەمەد مستەفا لە ساڵی 1937 لە بنەماڵەیەكی ناسراوی رواندز لەدایک بووە.
لە كۆتایی شەستەكانی سەدەی رابردووەوە کاری لە بواری هونەری میوزیک کردووە و دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بوو.