نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆر دەکەنەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
نێچیرڤان بارزانی
مستەفا کازمی
داعش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سهرۆك وهزيرانى عيراق، بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆر، جەخت لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی دەکەنهوه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سێشەممە 7/12/2021، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتووێژیان لەبارەی هەڕەشە ئەمنی و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کرد، کە بنکەکانی هێزە ئەمنییەکانی عیراق و هاوڵاتییانیان کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە و هاووڵاتى.
کازمی جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی تەواوی هەوڵەکانی پێشمەرگە کردهوه بۆ بهرهنگاربوونهوهى تیرۆر، لەگەڵ هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزە چەکدارەکانی عیراقدا به پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکهوه، بەتایبەتيش لە ناوچەکانی بۆشایيی ئەمنیی نێوان هەردوولادا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشی لەسەر پێویستیی کارکردن بۆ چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکانی هەماهەنگی لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا کردهوه بۆ بەرپەرچدانەوە و دەرکردنی پاشماوەکانی داعش و بنەبڕکردنیان کە لەسەر عیراق و کۆی ناوچەکە بوونهته مهترسى.
لای خۆیەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عیراقی کرد، تەواوی ئامادهييى هەرێمی کوردستانيشى بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقیەکاندا دووپات كردهوه بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
تێبينيێك بنێرە: