ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دژی داعش
/
عراق
/
زایەڵە
پێشمەرگە
هەرێمی کوردستان
سوپای عێراق
داعش
گەرمەسێر
ئۆپەراسیۆن
وەزارەتی پێشمەگەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە میحوەری گەرمەسێر دەستیپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 8-12-2021 راگەیێنراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاوکردەوە ودەڵێت "لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق."
لەم ئۆپەراسیۆنەدا لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی 3 و 5ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی 9 و 17ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی70 بەشداریی تێدا دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەدات کە ئۆپەراسیۆنەلە بەردەوام دەبێت تاوەکو بە تەواوەتی کێوماڵی ناوچەکە دەکرێت.
ئەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنانە دێت کە پێشتر کراون.
تێبينيێك بنێرە: