ئەندامێکی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ زایەڵە: پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دوادەکەوێت

(0) / / گفتگو / عەلی حاجی زەڵمی بزووتنەوەی ئیسلامی زایەڵە پەرلەمانی عێراق


Dec 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی پێی وایە پەرلەمانی عێراق ناتوانێت لەکاتی خۆیدا کۆببێتەوە و پێکهێنانی حکومەت دوادەکەوێت  .
عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند؛ سەرەتا پێویستە ئاماژە بەوە بكەین پرۆسەی ڕاستاندنی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن دوادەكەوێت، بەمەش پەرلەمان ناتوانێت لەكاتی خۆیدا كۆببێتەوە و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتیش دوادەكەوێت كە سەردەكێشێت بۆ دروست بوونی بۆشایی دەستوری .
وتیشی: وەك سەرەتایەك و پاش تێپەربونی زیاتر لە دوومانگ بەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراقدا ئەوەی چاوەروان دەكرێت، لە ژێر رۆشنایی ئەنجامەكاندا چاودێران بیروبۆچوونی جیاوازیان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی ئیراق هەیە. چەند لایەنێك رایانگەیاندوە كە حكومەتی تازە حكومەتێكی ئیئتیلافی دەبێت، بەشێكی تریشیان پێیانوایە بە شێوەی تەوافوق لە نێوان لایەنە براوەكاندا پێك دەهێنرێت.
ڕونیشیکردەوە، وەك ڕوونە لای هەموان بارودۆخی عێراق بارودۆخێكی ئاڵۆزە ‌و بڕیاردان لەبارەی عێراقەوە، لەدەست كۆمەڵێك یان تاقمێكی هەڵبژێرراونیە، بگرە لەلای سەنتەرێكی پسپۆڕیشەوە نیە، بەڵكو ڕەهەندە سیاسیە ناوخۆیی‌ و دەرەكیە، سەربازی ‌و جیۆسیاسی ‌و ئابوری ‌و هەواڵگری دەبێت بەهەند وەربگیرێت. بۆیە ئێمە وەك بزووتنەوەی ئیسلامی پێمان وایە و بە پێویستی دەزانین كە حكومەتی داهاتووی عێراق حكومەتێكی تەوافوقی نیشتیمانی خۆماڵی بێت و دوور بێت لە هەموو دەستێوەردانێكی هەرێمی و نێودەوڵەتی، حكومەتی داهاتووی عێراق حكومەتێك بێت لە خزمەت گەلانی عێراقدا بێت و دوور بێت لە هەموو ململانێیەكی مەزهەبی و تائیفی و حزبی، ئومێدمان وایە حكومەتی داهاتووی عێراق حكوكەتیبَكی بەهێز بێت و بتوانێت لەئاست داواو داخوازیەكانی گەلانی عێراقدا بێت بەهەموو پێك هاتەكانیەوە.
سازدانی - کامەران کەریم