جەختی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و ئەردۆغان لەسەر هاوکاریی لە بوارەکانی ئابووری و بەرەنگاربەونەوەی تیرۆر

(0) / / ترکیه / زایەڵە ئێران تورکیا ڕەئیسی ئەردۆغان


Dec 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و تورکیا لە گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیدا جەختیان کردۆتە سەر هاوکاریی جدیی هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران چوارشەممە لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان هاوتا تورکیاییەکەی وێڕای ئاماژە بە پێویستیی هاوکاریی دوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕایگەیاند: ڕێگەی سەرەکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕێزگرتنە لە سەرەوەریی وڵاتان و بە سەرنجدان بە پێشینەی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێشوازیی لە هاوکاریی لەگەڵ هەموو وڵاتان دەکات لەم بوارەدا.
ڕەئیسی بە جەخت کردنەوە لە سەر گرینگیی پێوەندییەکانی تاران – ئەنقەرە لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی، ڕایگەیاند بەمزووانە و بە بەڕێوەچوونی لوتکەی هاوبەش لە تاران، پەرەپێدانی هاوکارییەکان دەڕواتە قۆناغێکی جدییەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە گفتوگۆکانی ئەمدواییانە لە ئاستی ناوچەکە، وتی: جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە کە پرسەکانی ناوچەکە دەبێ لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و بە بەشداریی چالاکانەی وڵاتان چارەسەر ببێت و پێویست بە دەستوەردانی بیانییەکان نییە.
لای خۆیەوە ڕەجەب تەییب ئەرۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هاوکارییەکان لەگەڵ ئێران لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنی بە گرینگ وەسف کرد و وتی لە ئێستادا بیرۆکەی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە سێبەری خستۆتە سەر پێوەندییەکان و سەرکەوتوو بووە.
ئاماژەی بەوەش لە سەفەری داهاتوویدا بۆ تاران، پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەڕواتە قۆناغێکی نوێیەوە.