سێ دز لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی ئاسایش


Dec 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  ڕایگەیاند،  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سێ کەسیان بەناوەکانی ( س ،ھ ، ڕ) و (ٲ ، ٲ ، ج ) و( ح، ل، ج) لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکرد کە هەستاون بە تەقەکردنی هەڕەمەکی و  تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان .
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکردندا تۆمەتبارەکان ئاماژەیان  بەوەداوە کە تاوانی تریشیان ئەنجام داوە وەک دزیکرن و بڕینی دوکان و ماڵی هاوڵاتیان .
لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو کەرەستەو ئامێرانەی کەلەئەنجامدانی تاوانەکانیاندا بەکاریان هێناوە  .
لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢١) چەک ڕاگیراون  .
کامەران کەریم