دووبارە جێگیر کردنەوەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال

(0) / / جهان / زایەڵە شەنگال پەکەکە پارتی


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسانی کورد لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە جەختیان لەوە کردەوە که پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) سەرقاڵی دووبارە جێگیر کردنەوە و دامەزراندنی بنکەکانی خۆیانن لە چیاکانی شنگال. ئەمەش لەحاڵێکدایە کە حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئۆکتۆبەردا ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو شارە واژۆ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تاکوو ئێستا حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە هیچ پێشکەوتنێک بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە لە شەنگال بەدەست بهێنێت. ڕێککەوتنێک که یەکێک لە بڕگەکانی وەدەرنانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال بوو.

هەر لەم پەیوەندیەیشدا " ماجد شەنگالی" یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵنێری " العربی الجدید"ی ڕاگەیاند کە پەکەکە ناوچە شاخاوییەکانی شەنگالی کردووە بە بنکەی سەربازی و چەندین تونێلی لێداوە.

هەروەها وتیشی هەموو ئەوانە ئاماژەن بەوەی کە ئەم گرووپی چەدارییە نیازی چۆڵکردنی شارەکەی نیە.

ئەم ئەندامەی حزبی دیموکراتی کوردستان بەرپرسیارێتی ڕێککەوتنی شەنگال و چەسپاندنی دەسەڵاتی حکومەت لە شەنگال و وەدەرنانی هەموو هێزە چەکدارەکان و جێگیر کردنی سوپای عێراق لە سنوورەکان و کۆنترۆڵ کردنی و دروستکردنی پۆلیس لەنێو دانیشتووانی شەنگالی، خستە ئەستۆی حکوومەتی ناوەندی.

کۆتایی/.