چارەسەرکردنی گرفتی کەمی شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندکارانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی سەیدسادق

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سەید سادق کۆلێژ


Dec 15, 2021

قەبارەی فۆنت:
گرفتی کەمی شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندکارانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی سەیدسادق چارەسەرکرا.
دوکتۆر سەلام عەبدولکەریم  ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی سەیدسادق  بە زایەڵەی ڕاگەیاند، سوپاس بۆخوای گەورە ئەمڕۆش لە پێشوازی لیژنەی تایبەتی گرتن و بەکرێدانی سەرۆکایەتی زانکۆدا بووین و توانرا بەهاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆ دوو بینای تر بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شاری کۆلێجەکەمان بەکرێ بگیرێت.
وتیشی، لەرۆژانی ئایندەشدا گرێبەستی یاساییان بۆ ئەنجامدەدرێت و لەنزیکترین کاتدا خوێندکارانی تێدا نیشتەجێ دەکرێت و هەموو پێداویستیەکیشیان لەسوتەمەنی و نەوت و غاز و کەلوپەل بۆدابیندەکرێت، بەمەش گرفتی کەمی شوێنی نیشتەجێبوونیان لەبەشە ناوخۆییەکان بۆ چارەسەر دەکرێت.
سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەرپەرشتیارو لیژنەی بەڕێوەبردنی بەشە ناوخۆییەکانیشمان، کەماندوونەناسانە و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان بەڕێوەدەبەن.
هەروەها لەرۆژانی ئایندەشدا هاوکاری خێرخوازان و دڵسۆزانی شارو کۆلێجەکەمان دەگەیەنینە خوێندکارە خۆشەویستەکانمان انشااللە.
کامەران کەریم