بەردەوامیی دانوستانەکانی ڤیەننا پاش وەستانێکی چەند ڕۆژە

(0) / / جهان / زایەڵە باقری کەنی بەرجام ڤیەننا


Dec 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا ڕایگەیاند پاش وەستانێکی چەند ڕۆژە، دانوستانەکان ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی باقری کەنی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی لە ڤییەنا وێڕای ئاماژە بەوەی کە لەماوەی ئەم حەوتەیەدا بەرەوپێشچوونێکی باش لە دانوستانەکاندا ڕوویداوە، ئیاشکرای کرد کە ئەمڕۆ (هەینی) کۆمسیۆنی هاوبەش، دانیشتنی دەبێت و دانوستانەکان پاش وەستانێکی چەند ڕۆژە دەستپێدەکەنەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، دانیشتنی کۆمسیۆنی بەرجام دوانیوەڕۆی هەینی بە کاتی ڤیەننا لە ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ۱+۴ و نوێنەری یەکێتی ئەرووپا لە ئوتێل کوبورگی ڤیەننا دەبێت.