ئێران: سانتریفیوژی نوێ لە نەتەنز و فۆردۆ دامەزرێنران

(0) / / جهان / زایەڵە ئەتۆمی ناڤۆکی بۆمب ڤیەنا غەریب ئابادی


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا ڕایگەیاند وڵاتەکەی سانتریفیوژی نوێ لە جۆری IR۲M بە توانای پیتاندنی چوار هێندەی جۆری IR۱ لە نەتەنز و فۆردۆ دامەزراندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کازم غەریب ئابادی بە بڵاوکردنەوەی توییتێک نووسی: وێڕای سوپاس لە زانایانی ماندوونەناسی وڵاتەکەمان، دوو زنجیرەی 348 دانەیی لە سانتریفیوژی نوێ لە جۆری IR۲M بە توانای پیتاندنی چوار هێندەی جۆری IR۱ لە نەتەنز و فۆردۆ دامەزرا و خەریکی کارن بە UF6.
ئاماژەی بەوەشداوە کە دامەزراندنی دوو زنجیرەی سانتریفیوژی IR6 لە فۆردۆ دەستیپێکردووە و بڕیارە سانتریفیوژی نوێش دابمەزرێت.
ئەم بەرپرسەی بواری ئەتۆمی ئێران جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە لە چاودێریی چالاکیی ئەتۆمی ئێران بە هەموو وردەکارییەکانیەوە.
کۆتایی/.
غریب آبادی افزود: آژانس بین‌المللی انرژی اتمی همچنان قادر به انجام فعالی یشدثغغ ت های راستی آزمایی است و از پیشرفت های برنامه ریزی شده در این زمینه، مطلع می شود.