جەخت لە سەر "رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی" لە دیداری مەسرور بارزانی و شێخ نەهرۆ کەسنەزانی
/
کردستان
/
زایەڵە
مەسرور بارزانی
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی
تووندڕەوی
پێکەوەژیان
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە رێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان کردە سەر رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێنجشەممە 16-12-2021 پێشوازیی لە نەهرۆ شێخ محەممەد، رێبەری تەریقەتی کەسنەزانی و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە کولتووری لێبووردەیی و میانڕەوی و رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن کرا.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دوای کۆچی دوایی باوکی، شێخ محەممەد کەسنەزانی لە 04-07-2020 بووە رێبەری تەریقەتی قادری لە جیهان.
تێبينيێك بنێرە: