داواکاریی مەسرور بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە مەسرور بارزانی لافاو


Dec 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن وای کرد
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە.  
بارزانی لە پەیامێکدا (17ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی."  
دەشڵێت، "دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دانبینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن."  
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەو لافاوەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارینی زۆر لە هەولێر و دەوروبەری دروستبوو، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتووەتەوە.