ئەو گەڕەکانەی بەر لافاو کەوتوون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ڕادەگیرێت
(0) /
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تەواوی ئەو گەڕەکانەی بەر لافاو کەوتوون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ڕادەگیرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پەروەردە لە پەیامێکدا وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی لە قوربانیانی لافاوەکەی شەوی هەینی لە هەولێری پایتەخت چەند بڕیارێکی دەرکردووە بە شێوەی خوارەوە؛
1. تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی 12ی 2021، تاوەکو کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.
هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن .
2. بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران.

تێبينيێك بنێرە: