نێچیرڤان بارزانی یەک ملیار دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر تەرخان دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
نێچیرڤان بارزانی
هەولێر
لافاو
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڕی یەک ملیار دینار هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی هەینیی هەولێر دەکات کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و دارایی کەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوکارییەکە لە رێگەی دەزگای روانگە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت.
دەزگای روانگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی کە ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ئەم پێداویستییانە:
- تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ
- دابینکردنی خۆراک
-هاوکاریکردنی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو، باڵەخانەکان.
هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەکو جێگیربوونەوەی ماڵباتە زیانبەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن.
تێبينيێك بنێرە: