ئارێز عەبدوڵا: دوو ئاراستەی ناوخۆیی خەریکە هەرێم لەناو دەبەن

(0) / / مقالە / زایەڵە ئارێز عەبدوڵڵا هەرێمی کوردستان تورکیا مەترسی فیدراڵی


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، لە نوسینێکدا باس لە ئەگەری نەمانی هەرێمی کوردستان دەکات.
دەقی نوسینەکە:
وريا نەبين هەرێميش  ئيوە خۆش!
سەرەڕای ئالەنگاری و پيلانی نەياران دوو ئاراستەی سياسی  ناوخۆيی مەترسيداريش تا دێ زەقتر دەبنەوە.
ئاراستەيەک پاڵپشت بە تورکيا دەيەوێ درێژە بەو سياسەتە ئابوريە بدا کە بە ئاشکرا مايەپوچ بوونی هاوار دەکا و ئەوسەريشی نەك هەر تاريک ديارە ، بگرە بە مينی گەورەش تەنراوە.
هەرچی ئاراستەی دووەمە بە پاساوی دابينکردنی بودجە و موچە دەيەوێ پارێزگاکانی هەرێم راستەوخۆ پەيوەندی لەگەڵ بەغدا دروستبکەنەوە!...ئەنجامی ئەو پڕۆژەيەش لانى كەم هەڵوەشانەوەی هەرێمی بەدوادادێ
 ئەگەر لە نيوانی ئەو دوو ئاراستەيە بەدانايی و لە خۆبوردنەوە کار نەکرێ و لايەنە سياسيەکان  لەسەر ئەو پرسە سياسيە نيشتيمانيە کۆك نەبنەوەو بە مەسئوليەتەوە ئاراستە گشتيەکە نەگرينە بەر ئەوا هەرێميش ئيوە خۆش.
ئارێز عەبدوڵلا