ئاگر لەبینای ئەنجومەنی دادوەری لە هەولێر کەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەنجومەنی دادوەری هەولێر ئاگر


Dec 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاگر لەناو بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە هەولێر كەوتەوە، لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر چونەتە شوێنی روداوەكەو ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  ئاگرەكە کاژێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نهۆمی سێی بیناكە كەوتۆتەوە، تائێستا هۆکارەكەی ئاشكرانەكراوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆش پشوی رەسمییە هیچ کارمەندێک لەناو بیناکەدا نەبوە.

چوار تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شاستانی هەولێر گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئاگرەکە زیانی ماددی هەبوە.

بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەکەوێتەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێرو لەتەنیشت بینای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانە.