سەرکونسوڵی ئێران سەرەخۆشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
نەسروڵڵا ڕەشنودی
هەرێمی کوردستان
هەولێر
لافاو
نێچیرڤان بارزانی
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر پاش لافاوەکەی هەولێر کە تێیدا ژمارەیێکی هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لە پەیامێکدا سەرەخۆشی گیانلەدەستدانی ژمارەیێک هاوڵاتی لە لافاوەکەی هەولێری لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەم کارەساتە کرد.
شیاوی باسە ئومێد خوشناو پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفڕانسێکدا سەبارەت بە زیانەکانی لافاوەکەی ئەمدواییە ڕایگەیاند ١٢ هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و بە گشتی، لافاوەکە ٢١ ملیار دینار خەساری بەدواوە بووە.
تێبينيێك بنێرە: