کەشناسی هەرێم : لە ڕۆژی سێ شەممە بەفر دەبارێت و تاوەکو پێنج شەممە بەردەوام دەبێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کەشناسی باران بەفر سەقا


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، قۆناغى دووەمى کاریگەرى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکە کردووە لە سبەى دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژى دووشەممە لە دواى نیوەڕۆوە باران بارین دەستپێدەکاتەوە و لە کاتەکانى شەودا باران بارین زیاتر دەبێت و بارانى مامناوەند و هەندێک جار لێزمە باران دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە ئاستى باران بارین زیاتر دەبێت لەگەڵ هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکە دەکات و بەفریش دەبارێت.
باسی لەوەشکردووە، کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە زیاد دەکات و ئاستى بەفر بارین زیاتر دەبێت و لە زۆربەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.
ڕاشیگەیاندووە، بەفر و باران بارین رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت و هەندێک کات تەم دروست دەبێت و مەوداى بینین کەم دەکاتەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە رۆژى پێنجشەممە کۆتاى دێت.
کەشناسی هەرێم وتووشییەتی، نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوامى دەبێت رۆژی پێنجشەممە و هەینى لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە، دەشڵێت، ناوچە شاخاوییەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر ئاستى بەفرى زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر.
ئەوەش لەکاتێكدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، شەپۆلێکی باران و بەفر بارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و تیایدا لافاو لە شاری هەولێر دروستبوو و ١٢ کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
کامەران کەریم