هۆشداریی توندی فەرماندەی باڵای سەربازیی ئێران بە ئێسرائیل

(0) / / ایران / زایڵە ئێران ئێسرائیل سەربازیی هێرش


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتم‌الانبیاء(ص)ی ئێران لەبارەی سەرکێشییەکان و هەڕەشەکان دژی پێگە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران هۆشداریی توندی دا و ڕایگەیاند؛ "دەسبەجێ پێگەکانتان دەکەینە ئامانج."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیوا غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتم‌الانبیاء(ص) لە کۆبوونەوەی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لە مەشقی سەربازیی پیامبر اعظم17 جەختی لە سەر ئەوە کردەوە؛ هەرچەشنە هەڕەشەیێک لەسەر بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بەبێ گڵۆپی سەوز و پشتگیریی ئەمریکا ئەنجام نادرێت.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر هەڕەشەی لەم چەشنە ببێتە کردار، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەجێ، هەموو ناوەندەکان، پێگەکان، ڕێگەکان و ڕێڕەوی بەکارهێنراو بۆ گواستنەوە و سەرچاوەی دەستدرێژی بە گوێرەی پلانە کردارییەکانی مەشقپێکراو، دەکەوێتە بەر هێرشی توند و وێرانکەر.