جەختی بارزانی و مەسجدی لەسەر گرنگیى کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە

(0) / / کردستان / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی ئیرەج مەسجدی ئێران هەرێمی کوردستان


Dec 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازى لە باڵیۆزى ئێران لە عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەیانیى ئەمڕۆ سێشەممە2021/12/21  پێشوازى لە ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عیراق کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئیران و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى هاوبەش، دوایین هەنگاوەکانى پرۆسەى سیاسى لە عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى تازەى عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و هێرش و پەلامارەکانى ئەم دوایییەى داعش، تاوتوێ کران.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتانى ناوچەکە لەسەر بنەماى دۆستایەتى و بەرژەوەندیى هاوبەش، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئیران کردەوە.