جەخت لەسەر پێویستی کردنەوەی خێرای ناوەندی بازرگانیی ئێران لە سلێمانی
/
اقتصادی
/
زایەڵە
ئێران
سلێمانی
ناوەندی بازرگانی
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرێوبەری نوسینگەی عەرەبی و ئەفریقای رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران سەردانی ناوەندی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی بازرگانی ئێران لە سلێمانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەردانی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و فەرزادی پیلتەن بەرێوبەری نوسینگەی عەرەبی و ئەفریقای رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران پێش نیوەڕۆی چوارشەمە بەرواری 22ی کانونی یەکەمی 2022ی زاینی، سەردانی ناوەندی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی بازرگانی ئێرانیان لە سلێمانی کرد کە لە ئانوساتی کردنەوەدایە و لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا دا لەگەڵ بەرێوبەرانی ئەم ناوەندەدا دواین بارودۆخی بەرێوەچوونی کارەکانیان تاوتوێ کرد.
لەم سەردان و کۆبوونەوەیەدا پیلتەن رایگەیاند رێکخراوی گەشەپێدای بازرگانی ئێران پشتگیری لە دروست کردنی ناوەندە بازرگانیەکانی ئێران لە وڵاتانی جێ ئامانج دەکات و جەختی لەسەر پێویستی دەسپێکردنی هەرچی خێراتری ناوەندی بازرگانی ئێران لە سلێمانی کردەوە و ئامادەیی ئەو رێکخراوەیەی بۆ یارمەتیدانی ناوەندەکە لەم بابەتەدا کردەوە.
ناوەندی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی بازرگانی ئێران لە چوار نهۆم و بە روبەری زیاتر لە 5 هەزار مەتری چوارگۆشە پێکهاتووە و توانای جێکردنەوەی کاڵا و بەرهەمەکانی 100 کۆمپانیا و برەندی ئێرانی لە بوارە جیاوازەکان دا هەیه کە لە نێویان دا بەرهەمەکانی 30 کۆمپانیای دانش بونیان هەیە و لە یەکێک لە ناوچەکانی سلێمانی لە تەواوبووندایە.
تێبينيێك بنێرە: