ئەمساڵ بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لەچاو پارساڵ كەمتر بوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە باران هەرێمی کوردستان


Dec 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ ڕاگەیەندرا و بە گوێرەی ڕێژەکە ئەمساڵ بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لەچاو پارساڵ كەمتر بوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كەمتربوونی باران بارین مەترسی لەسەر ئاوی ژێر زەوی دروست كردوە و ئەمساڵ زۆرترین بڕی بارانبارین لە پارێزگای هەڵەبجە بووە كە ڕێژەكەی 105 ملم بووە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كۆشی گشتی بارانبارینی لەسەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تاوەكو ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكردەوە كە ڕێژەكە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
هەولێر 89 ملم
سلێمانی 87 ملم
دهۆك 38 ملم
كەركوك 26 ملم
هەڵەبجە 105 ملم