پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: داهاتی هەرێم بەشی موچە دەکات
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، داهاتی هەرێم بەشی پێدانی موچە دەکات .
ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، حکومەت دەڵێت لە ئێستادا چوارسەد ملیار دیناری لەبەردەستدایە ودەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی دوانزە دەکات لەوادەی خۆیدا.
وتیشی، کەواتە داهاتی هەرێم بەشی پێدانی مووچە دەکات ڕاگرتن وسستی وخاوی لەدابەشکردنی مووچە تەنها بۆ ئەوەیە بەشەکەی بەغدادوەربگرن هەرچەندە بەغداد خێرمان پێناکات ومافی هەرێمە پشکی هەبێت وبەغداد لەم ڕوەوە غەدر دەکات .
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو ، گەر تۆ حکومەتی خەڵکیت پێویست بەم دڵەڕاوکێ یە ناکات بۆ هاوڵاتیانی خۆتی دروست بکەیت داهاتی خەڵک لەنەوت وناوخۆ ودەروازە سنووریەکان هی خۆیانە وبیدەنەوە بەخۆیان.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: