روونكردنه‌وەی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ر رووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی خوێندنگه‌كه
(0) /
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ر رووداوی شه‌ڕكردن و گرژی ناو خوێندنگەکەی سلێمانی هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، خوێندنەگەی (المدارس العالمی المتحیدە) مۆڵەتی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ناوەند وەرگرتووە، زۆر بەداخم بۆ ئەو رووداوەی کە هەرگیز نەدەبوو لەناو ناوەندێکی خوێندن رووبدات، بۆیە ئیدانەی ئەو ڕەفتارە دەکەین و پشتیوانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەودیارەەیە دەکەین .
ده‌شڵێت، هاوکات داواکارین لە هەموو هێزە سەربازییەکان پاسەوان و سەربازەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە ئەرکی ئەوان پارێزگارییە لە خاک و وڵاتەکەمان نەک رۆڵ بینین لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا .
باسی له‌وه‌شكردووه ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و بەڕێوەبەرێتی بەشی یاسا لەسەر خەتین بۆ ئەوەی لێپرسنەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو دیاردە نەشیاوە بکرێت، پارێزەری سەرجەم مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانبەرانی پەروەردە دەبین.
هاوكات ئاشنا عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت ، بەدواداچونمانکرد بۆ ئەو رووداوەی لە قوتابخانەیەک روویدا ئه‌نجامدا، قوتابخانه‌یه‌كی ناحکومی سەربە حکومەتی عیراقە و لە سلێمانیە بەناوی (المدارس العالمیە المتحدە) هێرشبەرەکەش دەستگیرکراوە.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌سێك كه جل و به‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ردایه له خوێندنگه‌یه‌كی سلێمانی له هاووڵاتییه‌ك ده‌دات، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ لیواكانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، درێژكرا.
لای خۆیه‌وه شه‌وی رابردوو لیوا ئەیوب یوسف سەعید، سەرپەرشتیاری لیوای3و7ی تایبەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشکردوە، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و خستنە ئەستۆی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای3و7ی تایبەت بە هەموو جۆرێک دورە لە ڕاستیەوە .
ئه‌وه‌شی وتبوو، ئێمە دوور و نزیک پەیوەندیمان بەو بابەتەوە نیەو لێی ئاگادار نین، ئەو بەڕێزانەش نە سەر بە لیواکانی ئێمەن و نە ئاشنای ئێمەن .
ئەوەش هاتووە، داواکارین هەموو دەزگا میدیاییەکان بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسەدا بکەن و چیتر خۆیان بەدور بگرن لە ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست، ئێمە ئەرکمان پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانە نەک شکاندنی شکۆی خەلک و بەزاندنی سنووری قوتابخانە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: