سەدان ڕاوێژەکاری سەردەمی ترەمپ لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەرکران

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند سەدان ڕواێژکاری ئەم وەزارەتخانەیە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ دامەزرێندرابوون، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەدان ئەندامی لێژنەکانی ڕاوێژکاریی ئەم وەزارەتەی دوورخستۆتەوە و هەموو دامەزراندنەکانی ڕۆژە کۆتاییەکانی حکوومەتەکەی ترەمپیشی هەڵوەشاندۆتەوە.
پێگەی هیل بڵاوی کردەوە کە لوید ئاستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا فەرمانی ئەوەشی دەرکردووە کە لە ١٦ی فێبریڤێرەوە هەموو چالاکییەکانی لێژنەی ڕاوێژکاریی هەڵپەسێردرێت و تا ئێستای لەگەڵ بێت کارەکانی ٤٢ لێژنە وەستاوە.
کۆتایی/.