دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی + وێنە
(0) /
لە حەوتەمین و دوایین رۆژی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی، دەرهێنەران و ئەندامانی لیژنەکانی دادوەران بەسەر فەرشی سووردا چوونە فیستیڤاڵەکە و ناوی براوەی خەڵاتەکانیان ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکە لە 17-12-2021 دەستیانپێکرد و بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام بوون، تێیدا 143 فیلم لە 35 وڵاتەوە بەشدارن و 116 فیلم لە کێبڕکێدابوون، لە فیلمە بەشداربووەکان، 57 فیلمی کوردی هەبوون، ئەو فیلمانەی بە زمانی ئینگلیزین و ژێرنووسی کوردییان بۆ کراوە، فیلمە بیانییەکانی بە زمانی دیکەن، وەک فارسی و فەرەنسی، ژێرنووسی کوردی و ئینگلیزییان بۆ کراوە.
براوەکان بەمشێوەیە بوون:
- فیلمی "پاست" لە دەرهێنانی لازیۆ زانا خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە دیدی بینەرانەوە بۆ بەشی "روانگەی کوردی" بەدەستهێنا.
- فیلمی "کینگز گاردن" لە دەرهێنانی ئیرەج محەممەدی خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا.
- فیلمی "ژووری 217" خەڵاتی رەخنەگرانی بۆ باشترین کورتەفیلمی کوردی وەرگرت.
- فیلمی "من چراکە دەکوژێنمەوە" خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین کورتەفیلمی کوردی وەرگرت.
- فیلمی White Clad لە دەرهێنانی رەزا فەهمی خەڵاتی باشترین کوتە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا.
- فیلمی Store Policy لە دەرهێنانی سارا ئارنۆڵد خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا.
- فیلمی "کۆلارەکان" لە دەرهێنانی سەیید پەیام حوسێنی خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردیی پێبەخشرا.
- دانا چووبانو لە فیلمی Resentment خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فیلمی درێژ پێبەخشرا.
- جەواد عیزەتی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە فیلمی درێژ وەرگرت.
- سەمیع یڵدز و داستان ژاپار خەڵاتی باشترین وێنەگریان بۆ فیلمی درێژ وەرگرت.
- فیلمی ئێرانیی "پاڵەوانێک" لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی وەرگرت.
- ئەپیچاتپۆنگ ویراسێتاکۆل، دەرهێنەری کۆڵۆمبی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی درێژی وەرگرت.
- فیلمی "تاقیگەی ژمارە 2" لە دەرهێنانی ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی کوردی وەرگرت.
- فیلمی "Sand Women" خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا.
- فیلمی "Memoria"ی کۆڵۆمبی خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەدەستهێنا.
- فیلمی "پاڵەوانێک" لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی خەڵاتی "سنۆبەری زێرێن"ی بەدەستهێنا.
تێبينيێك بنێرە: