لە روداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان دو كەس گیانیان لەدەستدا
/
اجتماعی
/
زایەڵە
گەرمیان
هاتوچۆ
هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایكرد: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر رێگای كەلار-مەرزی پەروێزخان، لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان دو ئۆتۆمبێل، دو كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار-مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان، دو ئۆتۆمبێل لە جۆری (توێتا لاندکرۆزەرو بارهەڵگر) پێکیاندا داو دو کەس گیانیان لەدەستدا، هەر دوکیان لەناو ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەرەکەدا بون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەڕەگەز عەرەبن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە؛ روداوەکە بەشێوەیەک ڕویداوە كە ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزەر بەئاڕاستەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕۆشتوەو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر بەپێچەوانەوە، لەنزیک گوندی "حەوش کوڕو"ی سەربەناحیەی قۆرەتو پێکیانداداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری روداوەکە.
تێبينيێك بنێرە: