گیانلەدەستدانی گەنجێک لە دەربەندیخان بەهۆی غازی خەڵوزەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە خەڵوز گیانلەدەستدان


Dec 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

گەنجێک لە قەزای دەربەندیخان بەهۆی غازی خەڵوزەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی "دەرەدوین"ی قەزای دەربەندیخان بەهۆی غازی خەڵوزەوە، گەنجێک بەناوی "ئەحەد عەبدولفەتاح" کە تەمەن 23 ساڵە گیانی لەدەست دا و برایەکی بەناوی "سەعد" توشی تەنگەنەفسی بووە

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە تەندروستیی دەربەندیخان ڕایگەیاند؛ ئەو دوو برایە بە ڕەگەز خەڵکی سوریان و لە کارگەیەکی چەو و لم کاریان کردووە، خەڵوزیان بەکارهێناوە بۆ خۆگەرمکردنەوە، بەڵام یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوی تریان بۆ چارەسەری زیاتر ڕەوانەی سلێمانی کراوە