«ژنایەتی» لە کەلکەتە سەقامگیر بوو
(0) /
بەڵگە فیلمی درێژی «ژنایەتی» لە دەرهێنانی موحسن ئوستاد عەلی لە بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «کەلکەتە»دا بەشدار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی ماڵپەڕی«سەبا» بەڵگە فیلمی درێژی «ژنایەتی» لە دەرهێنانی موحسن ئوستاد عەلی و بەرهەمهێنانی عەلیڕەزا عەلەویان لە بەشی کێبڕکێی بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کەلکەتە «Kolkata International Film Festival» کە لە 2022/1/7 تا 2022/1/14 لە شاری کەلکەتەی هێند بەڕێوە دەچێت، نمایش دەکرێت.
فێستیڤاڵی «کەلکەتە» لە ساڵی 1995 دامەزرا و وەک ڕەسەنترین و بە نرخترین فێسیڤاڵی فیلم لە هێند دا دێتە ئەژمار. ئەم بەڵگە فیلمە پێشتر لە مانگی نۆڤێمبەری ڕابردوو لە حەفتا و پێنجەمین خولی فێسیڤاڵی نێودەوڵەتی سالێرنۆ لە وڵاتی ئیتالیا نمایش کرا .
فیلمی «ژنایەتی» پێشتریش براوەی پەیکەری شیاوێتی و دیپلۆمی باشترین بەڵگە فیلم لە جێژنی گەورەی سینەمای ئێران و لەوحی ڕێز لێنان و خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی درێژ لە فێستیڤاڵی بەڵگە فیلمی «سینەما حەقیقەت» بووە.
بڵاو کردنەوەی نێودەوڵەتی فیلمی «ژنایەتی» لە ئەستۆی کۆمپانیای «Raft Film» دایە.
تێبينيێك بنێرە: