قەیس خەزعەلى: دادگاى فیدراڵى سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە پەسەند دەکات / ڕەتی دەکەینەوە
/
عراق
/
قەیس خەزعەلى
زایەڵە
هەڵبژاردن
عەسائیبى ئەهلى حەق
قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق وێڕای ئاماژە بەوەی کە دادگاى فیدراڵى عێراق، سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە پەسەند دەکات، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەنجامەکان لای ئەوان جێی پەسند نین و ڕەتی دەکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قەیس خەزعەلى لە وتەیەکدا ئاشکرای کرد:"هەندێ زانیارى دزەپێکراو ئاماژە بەوەدەدەن دادگاى فیدراڵى کەوتووەتە ژێر فشارى دەرەکییەوە و سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند دەکات."
وتیشى: "ئەو بەڵگانەى لایەنە ناڕازییەکان لەئەنجامى هەڵبژاردن پێشکەشى دادگایان کردووە تەکنیکى و وردن".
خەزعەلى ڕاشیگەیاند: راپۆرتى کۆمپانیا ئەڵمانییەکە "سەلماندى کە کۆمسیۆن و نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان راستیان نەوتووە، باڵیۆزى ئەمەریکا 25ى کانونى یەکەمى دیاریکردووە بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکان".
تێبينيێك بنێرە: