ئەعرەجی: بەغدا دژی بەکارهێنانی عێراقە بۆ هێرشی سەر وڵاتانی دیکە

(0) / / عراق / زایەڵە ئەعرەجی عێراق ناتۆ شەڕ


Dec 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی بە فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لەو وڵاتە ڕاگەیاند و ئەویش دژایەتی لەگەڵ بەکارهێنانی عێراق بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتانی دیکەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە دیدارێکی لەگەڵ مایکل ئەنکر فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لەو وڵاتە، جەختی کردەوە کە ڕێگا نادرێت خاک، ئاسمان و دەریای عێراق بۆ هێرشکردنەسەر هیچ وڵاتێکی دیکە بەکار بهێنرێت و بەغدا بە هیچ لەونێک ئەمە قبووڵ ناکات.
وتیشی: ئەرکی ئێمە پاراستنی عێراق و دوورخستنەوەیە لە هەر شەڕ و پێکدادانێکی ناوچەیی.