دوو تۆمه‌تبار به‌بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه لە سێلمانی ده‌ستگیركران
(0) /
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند دوو تۆمەتباریان بە بڕیک مادەی هۆشبەرەوە لە ماڵێکدا لە ساری سلێمانی دەستگیر کردووە.
بە پێی ڕاپۆڕتی زایەڵە، لەڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە ، مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دو تۆمه‌تباریان به‌بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرد.
ڕونیشکراوەتەوە ، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌دواداچون‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر دو تۆمه‌تبار كه له‌ماڵێكدا له‌شاری سلێمانی سه‌رقاڵی كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بون، شه‌وی ڕابردو مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانیان هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ردا له‌جۆره‌كانی كریستاڵ‌و هیرۆین‌و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ماده‌كانیان پێ كێشابو.
ئەوەش خراوەتەڕوو ،له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، ك، گ له‌دایكبوی 1967) و (ش، ن، ر له‌دایكبوی 1991) به‌پێی مادده‌ی 14ی مخدرات‌و به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
تێبينيێك بنێرە: