دادگای فیدڕاڵی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕەتکردەوە

(0) / / عراق / زایەڵە دادگا فیدراڵی عێراق هەڵبژاردن


Dec 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگای فیدڕاڵی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕەتکردەوە.   
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق (دووشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2021) بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆبووەوە و تیایدا بڕیاری دا، تاوەکو یەکلابوونەوەی سکاڵاکان بڕیاری دادگاکە لەبارەی ئەنجامەکانەوە دوابخات.
هەر لە دانیشتنەکەدا داواکارییەکەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رەتکرایەوە و خەرجی تانە دۆڕاوەکەشی خستە ئەستۆی سکاڵاکار هادی عامری.  
هاوکات دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لە دژی کۆتاکان لە ئەنجامەکانی لە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ڕەتکردەوە.