هێرش بۆ سەر سەربازگەی تورکیا لە زێلکان

(0) / / عراق / زایەڵە زێلکان تورکیا


Dec 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان رایگەیاند، کاژێر 09:15 خولەکی ئەمشەو دوو موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە ناحیەکەیان کران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەممەد ئەمین غەریب، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو موشەک کە سەرچاوەی ئاڕاستەکردنیان دیار نییە، لە نێوان جێبران و سەربازگەی تورکیا کەوتنە خوارەوە و ھیچ زیانیان نەبووە.
 بەڕێوەبەری ناحیەکە گوتیشی، دووری نێوان گوندی جێبران و ناحیەی زێلکان پێنج کیلۆمەترە موشەکەکان لە نێوان گوندەکە و سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و زیانیان بۆ گوند و سەربازگەکە نەبووە.
محەممەد ئەمین غەریب سەبارەت بە رەوشی ئێستای ناوچەکە رایگەیاند، 50 ماڵ لە گوندەکە نیشتەجێن، ئێستا رەوشی ئەمنی گوندەکە و ناوچەکە ئارامە، چونکە مووشەکەکان ئامانجەکەیان نەپێکاوە.
سەربازگەکەی تورکیا لە ساڵی 2015 لە سنووری ناحیەی زێلکان دامەزراوە و لەمساڵدا پێنجەم جارە مووشەکی ئاڕاستەی دەکرێت.