سندوقی نەختی نێودەوڵەتی: ئێران گەورەترین ئابوریی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

(0) / / اقتصادی / zayeLe زایەڵە نەختی نێودەوڵەتیی ئێران


Dec 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی سندوقی نەختی نێودەوڵەتیی، لەساڵی 2021دا تێکڕای داهاتی نەتەوەیی ئێران تریلیۆنێک دۆلاری تیپەڕاندوە، بەوەش پێش ئابوریی هەریەک لە سعودییە و تورکیا دەکەوێتەوە و دەبێتە گەورەترین ئابوریی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەڕاپۆرتەکەی سندوقی نەختی نێودەوڵەتیی کە تێکڕای داهاتی نەتەوەیی وڵاتانی جیهانی بۆ ساڵی 2021 بڵاوکردۆتەوە، تێکڕای داهاتی نەتەوەیی ئێران (GDP) لەساڵی 2021 بریتی بوە لە1.08 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەوەش ئابوریی ئێران پێش هەریەک لەتورکیاو سعودیەو وڵاتانی تری عەرەبیی کەنداو دەکەوێتەوەو ڕاستەوخۆ دەکەوێتە دوای ئابوریی ڕوسیا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تێکڕای داهاتی نەتەوەیی ئێران لەپێش هەندێک وڵاتی ئەوروپایشەوەیە وەک پۆڵەنداو پورتوگال‌و سویسرا.
تێکڕای داهاتی نەتەوەیی پێوەرە بۆ قەبارەی ئابوریی هەر وڵاتێک، گەورەیی ئابوریش لەبنەڕه‌تەدا مانای باشی پێنوێنەکانی تری وەک هەڵاوسان‌و دەرفەتی کارو هەناردەکردنی کاڵاو شمەک بۆ دەرەوە ناگەیەنێت.

مەبەست لەتێکڕای داهاتی نەتەوەیی، کۆی داهاتی بانکە ناوخۆییە تایبەت‌و دەوڵەتییەکان‌و خەرجییە حکومیەکان، وەبەرهێنانەکان‌و زێدەبایی لەگەنجینە تایبەتییەکان‌و خەرجییەکانی بونیادنان‌و تەرازوی بازرگانیی‌و هەناردەکان دەگرێتەوە.