پێشبینی هەڵاوسانی 30 لەسەدی لە تورکیا

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا ئابوریناس


Dec 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

شارەزایانی ئابوری پێشبینی دەکەن تێکڕای هەڵاوسانی ئابوری لە تورکیا بۆ سەروو ‏‏30 لەسەد بەرزببێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە بەدواداچوونێکدا کە تێیدا بۆچوونی 13 ئابوریناسی ‏وەرگرتووە، بڵاوی کردەوە؛ تێکڕای هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا لەم مانگەدا دەگاتە 30.6%.

 ئەمە ڕێژە هەڵاوسانە لە تورکیا ‏بەرزترین ئاستە کە لە دوای ئایاری ساڵی 2003تۆمارکراوە.‏

بەپێی پێشبینییەکان، زیادەی نرخ لەسەر ئاستی مانگانە دەگاتە 9%، پێشبینییەکان بۆ ‏ئەمە لەنێوان 5.5% بۆ 14.6%دایە.‏

ئاستی هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گەیشتە 20%.

‏هۆکاری ئەم دۆخە بۆ دابەزینی نرخی لیرە دەگەڕێتەوە، ئەوەش دوای کەمکردنەوەی ئاستێکی ‏پێوانەیی لە سوودی بانکیی لیرەی تورکی لەو چەند مانگەدا.‏