پشووى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و پەیمانگەى تەکنیکى چەمچەماڵ دریژکرایەوە
(0) /
پشووى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و پەیمانگەى تەکنیکى چەمچەماڵ بۆ ٦ى١ى٢٠٢٢ دریژکرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاتووە: لهسهر داوای لیژنەی سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان لە (کەمپی چوارچرا لە سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ) وە لیژنەی جێبەجێکار لە ئیدارەی گشتی ، وەلەبەر ئەوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە بەردەوامن لە چێشتخانەو مشتملات وژوورەکانی خوێندکاران لەو دوو بەشەناوخۆییە .وە ئاماژە بە داواکاری راگرە بەرێزەکان کە داوا ئەکەن دەوام بوەستێت لە (کەمپەسی چوارچراو پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ) بۆ ماوەیەکی دیاری کراو تا کۆتایی هێنان بە کارەکانی نۆژەنکردنەوە ، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاری دا کە پشووی خوێندکاران تا رۆژی پێنج شەممە ٦/١/٢٠٢٢ درێژ بکرێتەوە ( تەنها بۆ خوێندکارانه) وە دەوام ئاسایی دەبێت بۆ مامۆستایان وفەرمانبەران لە کەمپی كۆلێجهتەکنیکیەکان لە سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، وە دەوام ئاسایی دەبێت لە سەرۆکایەتی زانکۆ وکۆلێج وپەیمانگاکانی دیکە .
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
29 ی كانونی یهكهمی 2021
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: