پێش بینی کەشوهەوابۆ شەوی سەری ساڵ
(0) /
شارەزایەکی کەشناسی پێی وایە كەشوهەوای شەوی سەری ساڵ ئاسمان هەور دەبێت .
پشتیوان ئیبراهیم شارەزا لە کەشوهەوا و بومەلەرزە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پێشبینیمان بۆ کەش و هەوای شەوی سەری ساڵ ئەمەیە کە ئاسمان بە زۆری هەور دبێ، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەبێت و لە شەواندا بۆ سفر و هەندێ کات لە ژێر سفر دەمێنێتەوە .
وتیشی، ئەگەری باران بارین زۆر لاوازە، بەڵام کەش و هەوای زستانە دەبێ و خێرایی با لە نێوان 15km بۆ 20km دەبێ و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات . باران بارین لە ڕۆژی یەک شەممە ٢/١/٢٠٢٢ بەشێوازی نمەباران و بچر بچر دەبارێ و هەندێ کات باران دەوەستێ بەم شێوازە تاوەکو ڕۆژی سێ شەممە ناوبەناو باران دەبێ و ڕۆژانی تر ئاسمان هەور و خۆر دەبێ .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: