کۆی گشتی رووداوەکانی ھاتوچۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی
/
اجتماعی
/
سلێمانی
زایەڵە
هاتوچۆ
کۆی گشتی رووداوەکانی ھاتوچۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو و لە کۆتا رۆژی ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەگشتی ٤ رووداوی ھاتوچۆیی تۆمار کراوە ولەلایەن ئەفسەرانی ھاتوچۆی سلێمانی کەشف وھێلکاری و رێکاری یاساییان بۆ ئەنجام دراوە، وبەم شێوەیە:
یەک رووداوی شێلان لەنزیک چافی لاند .
سێ رووداوی پێکدادان ،لە شەقامی سالم، شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک چێشتخانەی فیردەوس وئەوی تر لەبەردەم نەخۆشخانەی د ئەنوەر شێخە.
ھۆکارەکانی ئەم رووداوانە بەپێ کەشف وھڵکارییەکان، بێ ئاگایی و نەپاراستنی ماوەی سەلامەتی و خێرایی و مەی خواردنەوە بووە.
لەم رووداوانەدا جگە لە زیانی ماددی دوو بریندار هەبووە و خۆشبەختانە گیان لەدەستدانی تیادا نەبووە.
جێگای خۆیەتی ئاماژە بە کۆششی ئەفسەران و کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی و سەرجەم هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بدەین.
هەروەها سوپاس شۆفێرانی بەڕێز دەکەین کە بەگشتی پابەندی و یاسا و ڕێنمایی و پلانەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بوون سەرەڕای بوونی ئوتومبیلێکی زۆری شاری سلێمانی و میوانان و گەشتیاران لەم بۆنەیەدا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: