عەلی عەباسی بە «جاڵجاڵۆکەی پیرۆز» خەیاڵی«کەن»ی کردووە

(0) / / فرهنگی / عەلی عەباسی زایەڵە کەن فیلم


Jan 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

عەلی عەباسی پاش سەرکەوتنی فیلمی «سنوور» بە نوێترین بەرهەمی   بیر لە بەشدار بوون لە فێستیڤاڵی «کەن» دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی  ماڵپەڕی «سەبا» جۆردێن ڕیمی ڕەخنەگری ئەمریکی لە نوێترین پێش بینی خۆی لەو سینەماکارانەی کە شانسی ئامادە بوونیان لە فێستیڤاڵی «کەن»ی 2022 دا هەیە باسی لە عەلی عەباسی فیلمسازی ئێرانی _ سوێدی و فیلمە نوێکەی بە ناوی «جاڵجاڵۆکەی پیرۆز» کرد.
بە وتەی ئەم ڕەخنەگرە، عەلی عەباسی کە لە ساڵی 2018 بە فیلمی «سنوور» لە بەشی «جۆرێک تێڕوانین»ی فێسیڤاڵی «کەن» لە لایەن ڕەخنەگرانەوە ڕێزی لێ گیرا و خەڵاتی سەرەکی ئەو بەشەی وەرگرت، لەوانەیە یەکەم فێستیڤاڵێک فیلمی دواتری تێدا بەشدار بکات فێستیڤاڵی «کەن» بێت.
ڕێمی هەروەها وتی؛ ئامادە بوونی عەباسی لە فێستیڤاڵی «کەن»ی 2020 دەگەڕێتەوە بۆ چۆنێتی فیلمی «جاڵجاڵۆکەی پیرۆز»، سەرەڕای ستایشی فیلمی پێشووی ئەم دەرهێنەرە لە فێستیڤاڵی «کەن» دا گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی دووهەمین بەرهەمی ئەم دەرهێنەرە لە لایەن فێستیڤاڵی «کەن» وەربگیرێت.
 جۆردێن ڕیمی لە درێژەدا باسی لە چەن دەرهێنەرێک کرد کە سەرەڕای سەرکەوتنی سەرەتاییان لە فێسیڤاڵی «کەن»دا بەڵام بەشدار بوونیان درێژەی نەبوو لەوانە: لازلوو نەمێش کە بە فیلمی «کوڕەکەی شائوول» لە فێستیڤاڵی «کەن»دا سەرکەوتنی بە دەس هێنا بەڵام بەرهەمی دواتری بە ناوی «خۆرئاوا» لە لایەن فێستیڤاڵەوە وەر نەگیرا.  
ڕیمی هەروەها وتی: فیلمی « بێ تاوان» بەرهەمی لوویی گارێل، «منداڵانی خەڵکانی تر» بەرهەمی ڕێبکا زێلۆتۆ فێسکی، «R.M.N» لە دەرهێنانی کریستێن مۆنجیۆ، «چاویلکە لێڵەکان» بەرهەمی داریۆ ئارجێنتۆ هەروەها فیلمی « بڕوا پێنەکراو بەڵام ڕاستەقینە» دەرهێنانی مووسیۆ وزۆ لە ئەو فیلمانەن ئەگەری ئامادە بوونیان لە فێستیڤاڵی «کەن»ی 2022دا هەیە.