لەگەرمیان کچێک خۆی دەکوژێت
(0) /
کچێک فیشەک بەخۆیەوە دەنێ و پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ یەک شەمە لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلارەوە کچێکی تەمەن 15ساڵان بەناوی (ب - و - ع ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوو.
بەوتەی کەسوکاری هیچ کێشەکی نەبوە لەماڵەوە بەدەمانچەکەی باوکی فیشەکی بەخۆیەوە ناوە.
دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا پێش گەشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ناوبراو وتیشی، لەئێستادا لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو پۆلیس چۆتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: