پەیامی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ شێخ نشینەکانی ناوچە

(0) / / ایران / زایەڵە سوپای پاسداران شێجخ نشین ئەمریکا


Jan 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمریکییەکان دەبێ لە وڵاتانی ناچە بچنە دەرەوە، ڕوو لە شێخ نشینەکان، ڕایگەیاند: ئەوە بزانن کە پشتان بە شوێنێکی سستەوە بەستووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەردار ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی لە وتارێکی لە شاری ورمێ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە، پەیامێکی ڕوونی بەو وڵاتە دا کە دەبێ وەک ئەفغانستان دەبێ بە سەرشۆڕییەوە دیکەی وڵاتانی ناوچەش جێبهێڵین.
ناوبراو ڕوو لە شێخ نشینەکانی ناوچەش، ڕایگەیاند: شێخ نشینەکان بزانن کە دەبێ وەکوو موبارەک لە میسر، سەدام لە عێراق، بن عەلی لە تونس و شای ئێران پشتیان بە شوێنێکی سستەوە بستووە.
وتەبێژەکەی سوپا ئاماژەی بە وتەکانی چەند ڕۆژی لەمەوبەری ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لەمەڕ خیانەتی ئەمریکییەکان کرد و وتی: ئەم وتەیەی ئەشرف غەنی زمانی حاڵی شیخ نشینەکانی دەورووبەری ئێرانە.