قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌‌

(0) / / اجتماعی / سلێمانی زایەڵە لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان


Jan 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ ئاماری كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابردوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه ‌زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه و (74) شوێنی كاركردنیان داخستوه‌‌‌‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌‌‌ (2022.1.3) قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌‌كان بڵاوكرده‌وه‌‌ كه‌ حه‌وت هه‌زار و (498) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه ‌گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، كه‌ لەو بەسەرکردنەوانەشیاندا (551) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ شوێنه‌كان تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بوه‌، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنانی پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها (654) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه‌: به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (74) شوێن داخراوه‌ وه‌هه‌روه‌ها (19) شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو: له‌ مانگی رابردودا و له‌ ئه‌‌نجامی پشكنیینه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابوری‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر (43) تۆن و (11) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت.
ئاماره‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، به‌هۆی دوباركردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە بڕێك پاره‌ غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان کراوە‌، كه ‌بڕه‌كه‌ی له‌مانگی (2021/12) بریتییه‌ له‌ (33) ملیۆن و (525) هه‌زار دیناره‌‌ و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.
کامەران کەریم