مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆبوونەوەکەی بردە كەركوك

(0) / / کردستان / zayeLe کەرکوک زایەلە بافڵ تاڵەبانی


Jan 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى به‌ سه‌رپه‌رشتیی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ‏كه‌ركوك كۆبوونەوەکەی دەستپێکرد. ‏

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخى سیاسیی هه‌رێمى كوردستان و ‏عێراق و دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت. ‏

یه‌كێكى دیكه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌كان پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى ‏عێراق و دانوستان لەگەڵ پارتی لەسەر ئەو بابەتە دەبێت. ‏

ئامادەکاری دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک و بارودۆخی ناوچە جێی ناکۆکەکان بە تەوەری دیکەی کۆبوونەوەی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى لە کەرکوک ڕاگەیێندراوە.