وردەكاری كوشتنی شۆفێری تەكسیەكەی كەركوك
/
اجتماعی
/
زایەڵە
کوشتن
کەرکوک
ڕاپەڕین
پۆلیسی ڕاپەڕین وردەكاری چۆنیەتی دەستگیركردنی تاوانبارانی كوشتنی شۆفێری تەكسیەكەی كەركوكی ئاشكراكرد،ە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له راگهیاندراوێكدا، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهرین بڵاویكردهوه: بهڕێوهبهرایهتی نههێشتنی تاوانی رانیە تۆمەتبارێكی دەستگیر كردووە كە پەیوەندی بە كوشتنی شۆفێری تەكسیەكەی ناحیەی لەیلانەوە هەیە و لەگەڵ باندێك چەند تاوانێكی تری جۆراو جۆریان ئەنجامداوە.
ڕاشیدهگهیهنن: دوای ئەوەی لەبەرواری 30 / 12/ 2021 لەلایەن چەند هاوڵاتیێك لە ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مكافەحە) ئاگاداركرایەوە كە ئۆتۆمبێلێكی تەكسی جۆری نیسان لەناو پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە چوارقوڕنە هێنراوە بۆ فرۆشتن وە شۆفێرەكە و ئۆتۆمبێلەكە جێگای گومانن.
ئاماژه بهوهشدهكهن: دەست بەجێ مەفرەزەیەكی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە لەگەڵ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر چوون بۆ ناحیەی چوارقوڕنە و ئۆتۆمبیلەكە و شۆفێرەكەی بەناوی (ع.س.س) لەدایكبووی 1999 بەڕەگەز عەرەب دانیشتوی قەزای خورماتوو دەست بەسەر كرد و دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە.
پۆلیسی ڕاپهرین راشیدهگهێنێت: لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوت تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ 3 كەسی تر لە شێوەی باند هەستاون بەئەنجام دانی چەند تاوانێكی وەك كوشتن و سوتاندنی مرۆڤ و ڕفاندنی مرۆڤ و تاوانی دزیكردن.
تۆمەتباری ناوبراو بەو شێوەیە لەبەردەمی پۆلیسی مكافەحەی ڕانیە و دادگا دانی ناوە بەتاوانەكەیان.
ههروهها له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی پۆلیسی ڕاپهریندا هاتووه: تۆمەتباری ناوبراو دانی ناوە بەوەی كە لەگەڵ سێ كەسی تر كە ئەوانیش بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی سنوری پارێزگای كەركوكن، لەمانگی 4ی ساڵی 2021 لە كەركوك بەشەو دەچنە ماڵێك كە زانیاریان هەبووە ماڵەكە خاوەن پارە و زێڕ بوون، نزیكی 7 دەفتەر دۆلار وە بای 10 ملیۆن دینار زێڕی خەلیجی لە ماڵكە دەبەن، و كاتێك ئەندامانی خێزانەكە كە دایك و باوك و كچێكی تەمەن 21 ساڵ لە ماڵكەی خۆیان خەوتوون ئینجا دوای بردنی پارە و زێڕەكە بەنزین دەكەنە ماڵەكە و سەرجەمیان دەسوتێنن و بەوتەی تۆمەتبار ئەندامانی خێزانەكە هەموویان گیانیان لەدەستداوە.
جهختیشكراوهتهوه: هەر بە وتەی تۆمەتباری ناوبراو چوار كەسەكە لە كەركوك 10 ڕۆژ لەمەوبەر منداڵێكی كچ تەمەن ٨ ساڵ دەڕفێنن و هەڕەشە لە بابی منداڵەكە دەكەن و داوای پارە لە بابی دەكەن بەڵام بابی پارەی بۆ ئامادە نەكراوە، ئەوانیش منداڵەكە سەردەبڕن و پارچە پارچەی دەكەن و لە شوێنێكی نادیار تەرمەكەی فڕێی دەدەن.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا باس لەوەكراوە: هەر بە وتەی تۆمەتبار سێیەمین تاوانیان ئەنجامداوە كە ئەویش هەر لە شاری كەركوك لەو چەند ڕۆژەی ڕابردودا سەیارەیەكی تاكسی سەنی دەرفێنن دوای ڕفاندنی ئۆتۆمبیلەكە شۆفێرەكەی دەكوژن و لە شوێنێكی نادیار تەرمی شۆفێرەكە فڕێی دەدەن.
له كۆتاییدا بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپهرین راشیدهگهێنێت: دوای وەرگرتنی سەرجەم زانیاریەكان و لێكۆڵینەوەی زیاتر كە لە ئەنجامی دانپێدانانی تۆمەتباری ناوبراو دەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مكافەحە) كەوت ئینجا پۆلیسی مكافەحەی ڕانیە هەستا بە پێدانی زانیاری بە پۆلیس مكافەحەی كەركوك وە ئاگاداری مكافەحەی كەركویان كردەوە پەیوەندیەكی ڤیدیۆییان لە نێوان تۆمەتبار و مكافەحەی كەركوك ڕێك خست و شوێنی تەرمی شۆفێری تەكسیەكە و زانیاری لەسەر سێ تۆمەتبارەكەی تر دا بە مكافەحەی كەركوك. بۆیە پۆلیسی كەركوك لەسەر زانیاریەكانی مكافەحەی ڕانیە لێكۆڵینەوەیان كرد و تەرمەكەیان دۆزیوە و ئینجا یەكێك لە سێ تۆمەتبارەكانیان دەست گیر كرد.
ئێستا لێكۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەكە بەردەوامە و تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ ئۆتۆمبیلە دزیاریەكە بە بڕیاری دادوەر هەواڵەی دادگای كەركوك دەكرێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: