دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت نرخ


Jan 06, 2022

قەبارەی فۆنت:
نرخی نەوت بۆ خوارووی 80 دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا دابەزی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 6_1_2022، یەك بەرمیل نەوتی برێنت دابەزی بۆ 79 دۆلار و 72 سەنت.
هاوکات نەوتی سووكی تەكساس بە 76 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دابەزینی نرخی نەوت ئەمڕۆ دوای ئەوە دێت كە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس ئەم هەفتەیە بڕیاریاندا كە لە مانگی داهاتووەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەكانەوە.
هۆكارێكی دیكەی دابەزینی نرخی نەوت بۆ كەمبوونەوەی قەبارەی بەنزینی یەدەگكراو لە ئەمریكا دەگەڕێتەوە.