راپەڕینی ئاداری 1991 لە ڕوانگەی ڕۆژنامە مێسرییەکانەوە لە دووتوێی کتێبێکی عەرەبیدا
/
فرهنگی
/
زایەڵە
ڕاپەڕین
کتێب
ئاداری ١٩٩١
لە سەرەتای ئەمساڵدا كتێبێكی نوێی د. مەحموود زاید، نووسەر و ئەكادیمی میسری و دۆستی كورد بەناونیشانی "راپەڕینی ئادار بە چاوی رۆژنامەوانی میسری"، لە خانەی نفرتینی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە بڵاو كرایەوە، بڕیاریشە كتێبەكە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی قاهیرە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە و لە پێشانگەكانی تری نێودەوڵەتی كتێب بخرێتە بەر دیدی بینەران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نووسەر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە؛ كتێبەكە باسی چۆنیەتی سەیركردنی رۆژنامەكانی میسر بۆ راپەڕینی ئاداری ساڵی 1991ی كوردستانی عێراق وەك یەكێك لە گرنگترین وێستگەكانی خەباتی گەلی كورد لەدژی رژێمی سەدام حوسێندا دەکات.
لەم كتێبەدا قەبارەی گرنگیدانی میسر بە دۆزی كورد دەردەکەوێت.
لەم كتێبەدا ئەو باوەڕە مێژووییەی كورد بەوەی کە كورد جگە لە چیاكان دۆستی تریان نییە، هەڵدەوەشێنێتەوە، وەك نووسەر دەڵێت: ئەو كتێبە تەواوكەری هەندێك لە كتێبەكانی پێشوومە كە قەبارەی گرنگیدانی میسر بە دۆزی كورد لە سەردەمی سەرۆك جەمال عەبدولناسرەوە تا ئێستە روون دەكەنەوە.
جیا لەوەی پەرەسەندنی رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وای كردووە میسر لە رووی جوگرافی و سیاسی و مرۆییەوە زیاتر لە راپەڕینەكەوە نزیك بێت، لەپاڵ هەڵوێستی بەردەوامی میسر لە چاودێریكردنی ڕەوتی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد لە سایەی پێوەندییە مێژووییەكانی لەگەڵ كورددا، هەروەها لە سایەی دیدی میسر بۆ خواستی نەتەوەیی ئەوان و پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی خاكی كوردستان دابەش دەكەن، لەناو ئەو جموجووڵ و خواستە نێودەوڵەتیانەی هەن.
نووسەر لەو كتێبەدا هەوڵی داوە ئەو پرسیارانە وەڵام بداتەوە، رۆژنامەوانی میسری چۆن باسی راپەڕینەكەیان كردووە؟، چۆنیان لێكداوەتەوە و بۆچی؟، كاریگەری ئەوەیش بۆ سەر راپەڕینەكە و رژێمی سەدام حوسێن و رژێمەكانی ناوچەكە و رۆژئاوا چۆن بووە؟.
تێبينيێك بنێرە: