حەشدی شەعبی هێرشە موشەکییەکەی سەر پێشمەرگەی ئیدانە کرد
/
عراق
/
زایەڵە
حەشدی شەعبی
پێشمەرگە
کەرکوک
دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی لە عێراق ئیدانەی بەئامانجگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لە ناحیەی پردێ لەباکوری پارێزگای کەرکوکو ڕایدهگهیهنێت، "ئهو هێرشە کارێکی ترسنۆکانە بوو".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەڕاگەیاندراوێکدا کە درەنگانی شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە، دەستەی گشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەعێراق ڕایگەیاند، "بەتوندی ئیدانەی ئامانجگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لەسنوری ناحیەی پردێ لەباکوری پارێزگای کەرکوک".
لەڕاگەیاندراوەکەیدا، دەستەی گشتی حەشدی شەعبی لەعێراق داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەڕوداوەکە بکەن بۆ ئەوەی بزاندرێت کێ ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە ئەنجامداوە.
هەر لەڕاگەیهندراوەکەی دەستەی گشتی حەشدی شەعبی ئەوەشخراوەتەڕوو کە لەهەر شوێنێک هێزەکانی عێراق بەئامانج بگیرێت، ئەوا هێزەکانی حەشدی شەعبیش بەئامانجگیراوە.
شەوی ڕابردوو لەڕێگهی هەشت موشەکی جۆری کاتیۆشاوە لەسنوری ناحیەی پردێ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بۆردومانکرانو وەزارەتی پێشمەرگەش لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، هێرشەکە هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەی نەکردوەتە ئامانجو هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: