محەمەد حەلبووسی و شاندێكی یاوه‌ری گەیشتنە هه‌ولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە حەلبووسی هەولێر بارزانی


Jan 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هێمن هەوارمی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە فرۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم و شاندی یاوەری کرد.

ناوبراو پاشان چوو بۆ دیداری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیێک لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

ئامانجی ئەم سەردانە گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقە.

بریارە سبەی ئەنجوومەنی تازەھەڵبژێردراوی نوێنەرانی عێراق كۆببنەوە و سوێندی یاسایی بخۆن و دواتر سەرۆكی ئەنجوومەنەكەش ھەڵبژێرن.